دەستپێک
ئەو ئینسایکڵۆپیدیا ئازادەی کە ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات. ھەنووکە ٧٧٬٥٦٠ وتار بە کوردیی ناوەندی (سۆرانی) ھەن. |
پێڕستی وتارەکان • ڕێکخستنەکان
| ||||||
لەبارەی ویکیپیدیا • سیاسەت و ڕێساکان • فێرکاریی خێرا • فێرکاری بە وێنە • پرسیارە دووپاتکراوەکان • ڕێنماییی خێرا |

زایەندێتیی مرۆڤ یان سێکشواڵیتیی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human sexuality) بریتییە لەو شێوازەی کە مرۆڤەکان لە ڕووی سێکسییەوە ئەزموون دەکەن یان خۆیان دەردەبڕن. ئەمەش ھەست و ڕەفتاری بایۆلۆژی، دەروونی، جەستەیی، ئیرۆتیک، سۆزداری، کۆمەڵایەتی، یان ڕۆحی دەگرێتەوە. چونکە زایەندێتیی مرۆڤ زاراوەیەکی بەربڵاوە و لە سەردەمی جیاوازدا کۆنتێکستە مێژوویییەکەی گۆڕاوە، پێناسەیەکی دیاریکراوی نییە. لایەنە بایۆلۆژی و فیزیکییەکانی زایەندێتی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندییان بە ئەرکەکانی زاوزێی مرۆڤەوە ھەیە، لەوانەش خولی وەڵامدانەوەی سێکسیی مرۆڤ.
خواستی زایەندیی کەسێک بریتییە لە داڕێژەی مەیلی سێکسی بەرامبەر زایەندی پێچەوانەی خۆی یاخود ھاوزایەندی خۆی. لایەنە جەستەیی و سۆزدارییەکانی زایەندێتی بریتین لە پەیوەندی نێوان تاکەکان کە لە ڕێگەی ھەستی قووڵ یان دەرکەوتنی فیزیکیی ئەوین و متمانە و گرنگی پێدانەوە دەردەکەون. لایەنە کۆمەڵایەتییەکان مامەڵە لەگەڵ کاریگەرییەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی دەکەن لەسەر زایەندێتیی تاک، لەکاتێکدا ڕۆحانییەت پەیوەستە بە پەیوەندیی ڕۆحیی تاکەکانەوە لەگەڵ یەکتری. لایەنە چاندی، سیاسی، یاسایی، فەلسەفی، ئەخلاقی، و ئایینییەکانی ژیان کاریگەری لەسەر زایەندێتی دروست دەکەن، و بەپێچەوانەشەوە.
بە شێوەیەکی ئاسایی کاتێک تاک دەگاتە تەمەنی باڵغبوون، ئارەزووی چالاکیی سێکسیی زیاد دەکات. ھەرچەندە تا ئێستا ھیچ تیۆرییەک لەسەر ھۆکاری خواستی زایەندی پشتگیرییەکی بەرفراوانی بەدەست نەھێناوە، بەڵگەی زۆر زیاتر ھەیە کە پشتگیری لە ھۆکارە ناکۆمەڵایەتییەکانی خواستی زایەندی بکات لە چاو ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەت بۆ نێرەکان. گریمانەکانی ھۆکارە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا پشتیان بە بەڵگەی لاواز بەستووە، کە بەھۆی چەندین ھۆکاری سەرلێشێواوەوە داچۆڕاون. ئەمەش زیاتر بە بەڵگەی نێوان چاندەکان پشتگیری دەکرێت چونکە ئەو چاندانەی کە بە ھزرێکی فراوانەوە تەماشای ھاوزایەندخوازی دەکەن ڕێژەیەکی بەرچاو بەرزتریان لە ھاوزایەندخوازی نییە بەراورد بەو چاندانەی کە بەپێچەوانەوە تەماشای دەکەن. (تەواوی وتار...)
- ١١ی تەممووز – گرووپێکی ٣٠ کەسی لە پارتی کرێکارانی کوردستان پێکھاتوو لە ١٥ گەریلای ژن و ١٥ گەریلای پیاو لە ئەشکەوتی جاسەنە لە نزیک گوندی کانی خان، وەک نیازپاکییەک بۆ پرۆسەی ئاشتی چەکەکانیان سووتاند.
- ٢٢ی حوزەیران – ھێرش بۆ سەر کڵێسایەکی ئۆرتۆدۆکسی یۆنانی (لە وێنەکەدا) لە دیمەشق، لانیکەم بووە ھۆی کوژرانی ٢٥ کەس.
- ١٣ی حوزەیران – ئیسرائیل بنکە ئەتۆمییەکان و ھەندێک لە کەسایەتییە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێرانی لە چەندین ھێرشدا کردە ئامانج.
- ٣ی حوزەیران – لی جای میوونگ وەک سەرۆک کۆماری کۆریای باشوور ھەڵبژێردرا.
- ٣١ی ئایار – یانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمان لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادا بۆ یەکەمین جار نازناوی یەکەمی بەدەستھێنا.

- ١٩٤٣ – لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم، موسۆلینی لە دەسەڵاتەکانی وەک سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا ھاتە خوارەوە.
- ١٩٩٢ – ڕۆژی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی بارسێلۆنا.
- ٢٠٠٩ – ڕۆژی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان.
- ٢٠٠٧ – پاتریبھا پاتیل (لە وێنەکەدا)بووە دوازدەیەمین سەرۆکی ھیندستان و یەکەمین ژن کە ئەو پۆستە وەربگرێت.
- … کە ناسرەدین شا ١٨٣ ھاوسەری ھێنا و ئەو کاتەی کە کوژرا ٨٥ ھاوسەری ھەبوو؟